نه‌وا
له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانی كوردستاندا راپۆرتێك له‌باره‌ی ره‌وشی گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان پێشكه‌شكرا و تێیدا هاتوه "له‌ئێستادا 67%ی ژنانی كوردستان رێگری له منداڵبون ده‌كه‌ن".
هێڤیدار ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری كوردستان راپۆرته‌كه‌ی ئاماده‌كردوه و تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، رێژه‌ی دانیشتوانی پارێزگاكانی عیراق له‌ساڵی 2003 تا ئێستا شه‌ش به‌رانبه‌ر دانیشتوانى هه‌رێم زیادیان كردوه. هه‌روه‌ك عیراق دان به زیاتر له 500 هه‌زار دانیشتوانى هه‌رێمدا نانێت، كه له هه‌رێم له‌دایكبون و باو و باپیرانیان لێره له‌دایكبون.
ده‌شڵێت "له‌ئێستادا 67%ی ژنانی كوردستان رێگری له منداڵبون ده‌كه‌ن. 33%یان هه‌وڵی بون به‌دایك ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها له هه‌زار منداڵی كوردستان 17یان ده‌مرن".
به‌پێی داتاكان، 73%ی خێزانه‌كانی كوردستان خانویان هه‌یه، 60%ی دانیشتوان ئۆتۆمبیلیان هه‌یه و 89%یان موبایلی زیره‌كیان پێیه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان رونیشیكرده‌وه، 78%ی خه‌ڵكی كوردستان خوێنده‌وارن، 22%یان نه‌خوێنده‌وارن كه ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌كی به‌رزه، تێكڕای هه‌ژاری له كوردستاندا 5.46% و له‌و رێژه‌یه‌ش 9%یان بێكارن، كه زۆرینه‌یان گه‌نجن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 15 بۆ 24 ساڵه.