فڕۆكە جەنگییەكانی سعودییە بۆردوومانی سوپای پاسدارانی ئێران دەكات

18/09/2019 جیهان

نەوا
بەپێی هەواڵی رۆژنامەیەكی بەریتانی فڕۆكە جەنگییەكانی سعودیە هێرشیان كردۆتە سەر پێگەكانی ئێران لەناوچەی ئەلبوكەمال لە سوریاو سەرچاوەكانیش باس لەبونی كوژراو و بریندار دەكەن لە ریزی چەكدارە ئێرانییەكان.
رۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بەریتانی بڵاویكردەوە، ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگی سعودییە بەشدارییانكردوە لە بە ئامانجگرتنی پێگەی گروپە ئێرانییەكان لەناوچەی ئەلبوكەمال لە سوریا.
بەوتەی سەرچاوەكەی ئەو رۆژنامەیە، بەهۆی بۆردومانەكانەوە ژمارەیەك چەكدار كوژراون و برینداربون، هاوكات چەندین كۆگای چەك و تەقەمەنی و موشەك لەناوبراون.
ئەوەشخراوەتەڕو فڕۆكە جەنگییەكانی سعودییە هاوشانی چەند فڕۆكەیەكی دیكە بۆردومانەكەیان ئەنجامداوەو پێگەكانی هێزێكی تایبەتی فەیلەقی سوپای قودسی ئێرانیان بە ئامانج گرتوە لە سنورەكانی نێوان عێراق و سوریا.
ئەوە لەكاتێكدایە هەر رۆژی پێنج شەممە وەزارەتی بەرگری سعودییە بەڵگەی هێرشی سەر كێڵگە نەوتییەكانی بڵاوكردەوەو بەفەرمی ئێرانی تۆمەتباركرد بەوەی لەپشت ئەو هێرشانەوە بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group