نه‌وا
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق شێوازی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بودجه و نه‌وته‌وه به ده‌ستوری ناوده‌بات، ده‌شڵێت له‌باره‌ی ئیداره‌دانی كه‌ركوكه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌گه‌ینه رێككه‌وتن.
له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ده‌زگای میدیایی، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند، بودجه‌ی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق به گوێره‌ی ده‌ستور و به یه‌كسانی دابه‌شده‌كرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له یاسای بودجه‌دا هاتوه، كه پێویسته هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌كرد، هێنده‌ی ئه‌و بڕه نه‌وته، به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببڕدرێت، حكومه‌تی عیراقیش وایكردوه. بۆیه مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بودجه و نه‌وته‌وه به ده‌ستوری وه‌سفكرد.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، سه‌باره‌ت به كه‌ركوك عادل عه‌بدولمه‌هدی وتی "له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئیداره‌دانی پارێزگاكه‌وه ده‌گه‌ینه رێككه‌وتن".
عه‌بدولمه‌هدی ره‌تیشیكرده‌وه به‌غدا به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر تێوه‌گلانی ئیسرائیل له بۆردومانكردنی كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی حه‌شدی شه‌عبی هه‌بێت و وتی "لێكۆڵینه‌وه له ته‌قینه‌وه‌ی جبه‌خانه‌كان كۆتایی نه‌هاتوه".