نه‌وا
شاره‌زایه‌كى ئه‌منى عیراقى ئاشكرایكرد، 35 ئه‌ندامى رێكخراوى داعش له یه‌كێك له‌پارێزگاكانى باكور ده‌ستگیركراون و له‌و كاره‌شدا ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى رێكخراوه‌كه هاوكاربون.
فازڵ ئه‌بو ره‌غیف شاره‌زاى ئه‌منى دیارى عیراقى رایگه‌یاند، هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى سه‌ركرده‌ى رێكخراوى داعش، كه تێیدا داوا له شوێنكه‌وتوانى ده‌كات ئاگادارى خۆیان بن و وریابن بۆئه‌وه‌ى ده‌ستگیر نه‌كرێن، 35 ئه‌ندامى ئه‌و رێكخراوه ده‌ستگیركراون.
باسى له‌وه‌شكردوه، ده‌ستگیركردنه‌كه له‌لایه‌ن شانه‌ى هه‌ڵۆكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگرى ئه‌نجامدراوه و له یه‌كێك له پارێزگاكانى باكورى عیراق بوه.
ئه‌و شاره‌زا ئه‌منیه رونیشیكردوه‌ته‌وه، هه‌ندێك له ئه‌ندامانى رێكخراوى داعش هاوكارى ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانیان كردوه بۆ دۆزینه‌وه و ئاشكراكردنى حه‌شارگه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه، به‌وه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌ندامانى داعش گوێڕایه‌ڵى سه‌ركرده شكستخواردوه‌كه‌یان نابن.