شوێنی ئەبوبەكر بەغدادی ئاشكرا كرا

21/09/2019 جیهان

نەوا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رایدەگەیەنێت، زانیاری هەواڵگری لەسەر شوێنی خۆحەشاردانی بەغدادی و پێگەی سەركردەكانی داعش ئاشكرادەكات و دەڵێت "لەناوچە بیابانەكانی خۆرئاوای سوریا جموجۆڵی هەیەو ڕەتیكردۆتەوە لە سنوری عێراق بێت".
هۆبەی هەواڵگری ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر سەر بەوەزارەتی ناوخۆی عێراق، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەكەی ئەبوبەكر بەغدادی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، بەغدادی لەناوچە بیابانەكانی خۆرئاوای سوریا جموجۆڵی هەیەو ڕەتیكردووەتەوە لە سنوری عێراق بێت.
راشیگەیاندووە، لەناو كەمپی هۆڵ لە حەسەكە دەیان چەكداری داعش هەن و لەسەر ڕاسپاردەی ئەبوبەكر بەغدادی بەشێكی زۆر لەسەركردەكانی داعش، عێراق و سوریایان بەرەو ئەوروپا و باكوری ئەفریقا بەجێهێشتووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group