پەرلەمانتارێكی كورد: ئەو قەیرانەی پێشتر هەبوو دووبارە نابێتەوە

21/09/2019
سەركەوت شەمسەدین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

نەوا-كاروان مەحمود
ئەندامێكی كوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو قەیرانەی پێشتر هەبوو دووبارە نابێتەوەو بەفشاری بانكی نێودەوڵەتی و ئەمریكی و ئێرانییەكان دەبێت فۆرمێك لە رێككەوتن لە نێوان هەرێم و بەغدا بدۆزرێتەوە.
سەركەوت شەمسەدین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەمیانی بەرنامەی هێڵی سێیەمی رادیۆ نەوا وتی: "پرسی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا بابەتێكە بەتەنها لەدەستی بەغدا و هەرێم نەماوەو دەبێت بەجۆرێك فۆرمێك لە رێككەوتن بدۆزرێتەوە بە فشاری بانكی نێودەوڵەتی و ئەمریكییەكان و ئێرانییەكان، بۆ ئەوەش هاووڵاتیان دڵنیابن لەوەی فۆرمێك لە رێككەوتن هەردوولا ناچار دەكات پابەندبن بەو رێككەوتنە، ئەگەر بەوشێوازەی ئێستابێت یاخود شێوازێكی دیكە.
سەركەوت شەمسەدین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دڵنیایدا لەوەی ئەو قەیرانەی پێشتر لە هەرێم دووبارە نابێتەوەو راشیگەیاند، "ئەو رێككەوتنە هەردوولا ناچار دەكات چارەسەر كێشەكان بكەن".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group