ئێران مانۆڕێكی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ روسیاو چین ئەنجامدەدات

21/09/2019 جیهان

نەوا
بۆجاری یەكەم مانۆڕێكی سەربازیی هاوبەش لەنێوان ئێران و روسیاو چین لەباكووری زەریای هیندی بەرێوەدەچێت.
لەباوارەیەوە ئاژانسی فارس نیوز لەزاری عەمید قەدیر نیزامی یاریدەدەری كاروباری نێودەوڵەتی بۆ ئەركانی گشتی لەنێو هێزە چەكدارەكانی ئێراندا بڵاویكردۆتەوە، بۆجاری یەكەمە وڵاتەكەی مانۆڕێكی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ دوو گەورە هێزی جیهانیدا ئەنجامدەدات.
پێشتریش محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەكەیان لەدژی هیچ لایەنێك نیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group