روحانی: پلانێك بۆ پاراستنی ئاسایشی كەنداو دەدەینە نەتەوە یەكگرتووەكان

22/09/2019 جیهان

نەوا
سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت، وڵاتەكەی رێگە بە هیچ كەس نادات سنورەكانی ببەزێنێت، دووپاتیشیدەكاتەوە پاراستنی ئاسایشی ئاوەكانی كەنداو لە ئەستۆی وڵاتانی ناوچەكەدایە و لەوبارەیەوە پلانێك دەدەنە نەتەوە یەكگرتووەكان.
ئەمڕۆ حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران، لە ساڵیادی دەستپێكردنی شەڕی عیراق-ئێران، وتارێكی پێشكەشكرد و دوپاتیكردەوە تاران رێگە بە هیچ كەس نادات سنورەكانی ببەزێنێت.
روحانی بوونی هێزی بیانی لەناوچەی كەنداو بە زیان بۆ ئاسایشی ناوچەكە وەسفكردوە و دوپاتیكردوەتەوە پاراستنی ئاسایشی ئاوەكانی كەنداو لەئەستۆی وڵاتانی ناوچەكەدایە، لەوبارەیەشەوە ئاشكرایكرد، تاران بەنیازە لە رۆژانی داهاتودا پلانێكی هەماهەنگی لەبارەی پاراستنی ئاسایشی كەنداو و گەروی هورمز و دەریای عوممان پێشكەش بە نەتەوە یەكگرتووەكان بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group