حوسییەكان دەستپێشخەریی راگرتنی هێرش بۆسەر سعودیە دەكەن

22/09/2019 جیهان

نەوا
حوسییەكانی یەمەن دەستپێشخەریی راگرتنی هێرشەكانیان بۆ سەر سعودیە دەكەن، بەو مەرجەی سعودیەش هەمان هەنگاو بنێت، نەتەوە یەكگرتووەكانیش پێشوازی لەو هەنگاوە دەكات.
لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا، مەهدی مەشات سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسیی حوسییەكان ئاشكرایكرد، دەتوانن هێرشەكانیان بۆسەر خاكی سعودیە رابگرن، بەو مەرجەی سعودیە و هاوپەیمانەكانی ئامادەبن هەمان هەنگاو بنێن.
لای خۆیەوە مارتن گریفیس نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یەمەن پێشوازی لەو دەستپێشخەرییەی حوسییەكان كرد، بە پەیامێكی بەهێزی وەسفكرد بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ.
ئەم دەستپێشخەرییەی حوسییەكان بۆ راگرتنی هێرش بۆسەر سعودیە دوای ئەوە دێت كە هەفتەی رابردوو هێرشكرایە سەر دوو كارگەی نەوتی كۆمپانیای ئارامكۆی سعودی، حوسییەكانیش بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشەیان گرتە ئەستۆ، بەڵام ئەمریكا و سعودیە پەنجەی تۆمەت بۆ ئێران رادەكێشن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group