رۆژنامەیەكی ئەمریكا: ژێردەریاییەكانی روسیا دەتوانن ژیان لەسەر خاكی ئەمریكادا نەهێڵن

22/09/2019 جیهان

نەوا
رۆژنامەی "ناشناڵ ئینتریست"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، ژێر دەریاییە ئەتۆمیەكانی روسیا بونەتە تەحەدایەكی جدی و دەتوانن لەیەكەم گورزی سەربازیدا، ئەمریكا بكەنە خاكێك كە بەكەڵكی ژیان نەیەت.
ناشناڵ ئینتریست لەراپۆرتێكدا بڵاویكردوەتەوە، لەكاتی شەڕی سارد ژێردەریاییەكانی روسیا مەترسی زۆریان لەسەربوو، بەڵام لەساڵی 1980ەوە ئاگاداری ئەو كێشەیە بوو بۆیە تەكنەلۆژیای لە ژاپۆن و نەرویجەوە هێناو ئەو كێشەیەی چارەسەركرد و بونە هاوتای ژێردەریاییەكانی ئەمریكا، كە بڕبڕەی پشتی هێزی دەریایی ئەمریكان.
بەگوێرەی رۆژنامەكە، چاكسازیەكان بونەتەهۆی ئەوەی زۆر قورس بێت شوێنی ژێردەریایی بۆریا (زریان)ی روسی دیاری بكرێت، زۆر خێراترن لە ژێردەریایی (چیۆ)ی ئەمریكی، تەنانەت ئەگەر موشەكەكانی ئەمریكا بتوانن هێزی ئەتۆمی روسیا لەسەرزەوی لەناوبەرن، ئەو ژێر دەریاییانە دەتوانن ئەمریكا لەناوبەرن و بیكەن بەزەویەك بەكەڵكی ژیان نەیەت.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەكە، روسیا سەرقاڵی دروستكردنی 8 ژێردەریایی تری جۆری (زریان)ە، 3 لەوانە تەواوبون و چونەتە ناو كەشتیگەلی سوپای روسیاو دەستیان بەخزمەت كردوە، كە ناویان (یۆری دۆلگۆرۆكی، ئەلێكسەندەر نیفكی و ڤلادیمێر مۆنۆماخ)ن و لەئێستاشدا سەرقاڵی تاقیكردنەوەی ژێردەریایی چوارەمە بەناوی (كنیاز ڤلادیمێر).


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group