نه‌وا
بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر یاریگای یانه‌ی سلێمانی، یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتیی تیروكه‌وانی بۆ یانه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ستپێبكات و ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له ئێستادا یانه به‌شداربووه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه گه‌یشتوونه‌ته شاری سلێمانی و سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری و راهێنانن بۆ ململانێكردن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی باش له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا.
ئازاد سه‌فوه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه وتی "ئه‌م پاڵه‌وانێتییه یه‌كه‌مجاره له‌سه‌رئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ یانه‌كان ئه‌نجام بدرێت و له‌سه‌رخواستی ئێمه وه‌ك یانه‌ی سلێمانی بووه، كه داوامان له یه‌كێتیی عه‌ره‌بی كرد و ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر داواكه‌مان نیشاندا".
وتیشی "ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی باش كراوه و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ململانێكان ده‌ستپێده‌كات و یانه به‌شداربووه‌كان گه‌یشتونه‌ته سلێمانی".
له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا 21 یانه له هه‌شت وڵاتی عه‌ره‌بییه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی یاریگای یانه‌ی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئازاد سه‌فوه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌نیازن له داهاتودا به‌رده‌وامی به‌و پاڵه‌وانێتییه بده‌ن و عیراق ببێته رێكخه‌ری پاڵه‌وانێتییه‌كه ، هه‌روه‌ها له‌هه‌وڵدان له‌سه‌رئاستی كیشوه‌ری ئاسیا پاڵه‌وانێتیی هۆڵی داخراو بۆ یاری تیروكه‌وانی بهێننه سلێمانی و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی یه‌كێتیی ئاسیا ده‌كه‌ن بۆ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی پێشكه‌شیان كردوه.