بەسڕە.. كێشە عەشایەریەكان 500 قوربانی لێكەوتوەتەوە

22/09/2019 عێراق

نەوا
بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوەیەكی ناوخۆیی پارێزگای بەسڕە لەساڵی 2019دا بەهۆی كێشە عەشایەریەكانی پارێزگاكەوە زیاتر لە 500 كەس بونەتە قوربانی.
سەرچاوەیەك لەپارێزگای بەسڕەوە بەماڵپەڕی سۆمەریەنیوزی وتوە، بەپێی ئامارەكان لەماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە 500 كەس بەهۆی كێشە عەشایەریەكانەوە لەپارێزگاكەدا 113 كوژراو و زیاتر لە 440 بریندار هەبوە.
بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوەكە، قوربانیەكان پێكهاتون لە ئەندامانی لایەنە ناكۆكەكان و ئەوانەی بەو ناوچەیەدا تێپەڕیون یان كاریان هەبوە و گرژی تێدابوە، سەرەڕای ئەوەش زیانی مادی بەر بارەگاو تەلار و موڵكی گشتی و تایبەتی كەوتوە.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە رونیشیكردوەتەوە، حكومەتی ناوخۆیی بەسڕە چەند جارێك هەوڵی داوە كێشەی نێوان خێڵ و عەشایەرە جیاوازەكان چارەسەر بكات و یەكیان بخات، بەڵام تائێستا سەركەوتو نەبوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group