وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێكی نوێی دەركرد

22/09/2019

نەوا


وەزارەتی‌ ناوخۆ بڕیاریدا بەڕاگرتنی‌ مۆڵەتی‌ خوێندن و لەو ڕوەشەوە وەزیری‌ ناوخۆ بەنوسراوێك سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی‌ سەر بەوەزارەتەكەو هێزەكانی‌ ئاگاداردەكاتەوە كە بەهیچ شێوەیەك نوسراو بۆ مۆڵەتی‌ خوێندن بەرزنەكرێتەوە.
بەگوێرەی‌ بڕیارێكی‌ وەزارەتی‌ ناوخۆ كە گشتاندنی‌ بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكان و هێزەكانی‌ ناوخۆ پێكراوەو واژۆی‌ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری‌ ناوخۆی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ لەسەرە، لەئێستاوە تاوەكو 31ی‌ 12ی‌ 2019 مۆڵەتی‌ خوێندن ڕاگیراوەو بەهیچ شێوەیەك مامەڵەی‌ مۆڵەتی‌ خوێندن وەرناگرن.
وەزیری‌ ناوخۆ راشیگەیاندووە، ڕاگرتنی‌ ئەو مۆڵەتە بەئامانجی‌ ڕێكخستنەوەی‌ كاروباری‌ خوێندنە لەو وەزارەتەو دانانی‌ پلانێكی‌ نوێیە، وتوشیەتی‌ "هیچ داواكاریەك بۆ مۆڵەتێكی‌ خوێندن بەرزنەكرێتەوە بۆ وەزارەت تائەوكاتەی‌ بەفەرمی‌ لەوەزارەتەوە بڕیارێكی‌ دیكە دەردەچێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group