هێمن هەورامی: بەم نزیكانە پڕۆژە یاسای چاكسازی دەگاتە پەرلەمان

22/09/2019

نەوا
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بەمنزیكانە حكومەت پڕۆژەیاسای چاكسازی دەنێرێتەوە پەرلەمان، جەختیشیكردەوە پێویستە لەم خولەی دامەزراوەكەیاندا دەستور بنوسرێتەوە.
لە میانەی بەشداریكردن لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی كوردستان، هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی هەرێم سەرقاڵی كاركردنە لە پڕۆژەیاسای چاكسازیی لە موچە و دەرماڵەكان و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەینێرێتەوە پەرلەمان.
سەبارەت بە پڕۆژەی نوسینەوەی دەستوریش وتی "هەرێمی كوردستان پێویستییەكی زۆری بە دەستورە، پێویستە لەم چوار ساڵەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستاندا هەرێم ببێتە خاوەنی دەستور".
لەبارەی بەشە بودجەی هەرێمەوە، هێمن هەورامی ئاماژەی بەوەكرد، داوایان لە یەكێتی زانایانی ئایینی كوردستان كردووە، هاوكاربن لە هەوڵەكانی بەدەستهێنانی بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی 2020ی عیراق و سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ وەقفی شیعی و سوننی گفتوگۆ بكەن لەوبارەیەوە، چونكە بابەتی بودجە پەیوەندی بە هەموو هاووڵاتیانەوە هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group