ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە هەرێم دەخرێتەڕوو

27/09/2019

نەوا
بەپێی ئەو ئامارانەی ئەنجومەنی دادوەریی لە هەرێمی كوردستان بڵاوی كردۆتەوە زۆرترین پڕۆسەی هاوسەرگیری لە هەرێمی كوردستان لە پارێزگای هەولێر بوە، جیابونەوە و تەڵاقیش لەپارێزگای سلێمانیە.
لە ئامارەكەدا ئاماژەی بەوەكراوە، ساڵی رابردوو لە هەرێمی كوردستان 39 هەزار و 763 كەس لە هەرێمی كوردستان هاوسەرگیریان كردووە و لەو ژمارەیە 15 هەزاریان لە پارێزگای هەولێر بووە.
هەر بە گوێرەی ئامارەكە، ساڵی 2018 لە هەرێمی كوردستان 9 هەزار و 192 كەس لە هەرێمی كوردستان جیابوونەوە، كە چوار هەزار و 85 كەسیان لە پارێزگای سلێمانی بوون.

ئامارەكانی هاوسەرگیری
لە پارێزگای هەولێر (15) هەزار و (25) كەس هاوسەرگیرییان كردوە.
لەپارێزگای سلێمانی  (13) هەزار و (836) كەس هاوسەرگیرییان كردوە.
لەپارێزگای دهۆك (10) هەزار و (902) كەس هاوسەرگیریان كردوە.
كۆی گشتی (39) هەزار و (763) كەس لەهەرێمی كوردستان  لەساڵی (2018)  هاوسەرگیرییان كردوە.
 
ئامار و رێژەی جیابونەوە و تەڵاق لەهەرێمی كوردستان لەساڵی (2018)دا
 لەپارێزگای هەولێر (3) هەزار و (598) كەس جیابونەتەوە.
لەپارێزگای سلێمانی (4) هەزار و (85) جیابونەتەوە.
لەپارێزگای دهۆك هەزار و (509) كەس جیابونەتەوە.
كۆی گشتی" نۆ هەزارو (192) كەس لەهەرێم جیابونەتەوە.
 
سەرباری بونی ژمارەیەكی زۆر لە تۆماری پرۆسەی هاوسەرگیریی، بەڵام دەستەی ئاماری هەرێم دەڵێت: گەشەی دانیشتوان كەمی كردوە كە بەشێكی زۆر بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە خێزانەكان كەمترین منداڵ دەخەنەوە .


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group