نەوا
جۆ بایدن یەكێك لە سەركردەكانی دیموكراتەكانی ئەمریكا رەخنەی توند لە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی وڵاتەكەیان دەگرێت و بە خیانەتكردن لە هێزەكانی سوریای دیموكراتیك تۆمەتباری دەكات، بە هەڕەشەش لەسەر دیموكراسی وەسفی دەكات.
ئەمڕۆ دووشەممە لە تویتێكدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، جۆ بایدن جێگری پێشوی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە توندی هێرشی كردەسەر دۆناڵد ترامپ و بە هەڕەشە بۆسەر دیموكراسی ناوزەندی كرد و نوسیویەتی "دۆناڵد ترامپ خیانەتی لە هاوپەیمانەكانمان كرد و هێزەكانی سوریای دیموكراتیكی خستەبەردەم مەترسی گەورەوە".
بایدن پێشی وایە، ئەو دەستكەوتانەی لە شەڕی داعش بەدەستهاتبون، بەهۆی بڕیارە هەڵەكانی ترامپەوە لەدەستچون، هێزەكانی ئەمریكاش لە ناوەڕاستی جەنگێكدا جێهێڵراون و بە بێ پلانی كشاونەتەوە.
جێگری پێشوی سەرۆكی ئەمریكا جەختیكردوەتەوە لەوەی ترامپ هەڕەشەیە لەسەر دیموكراسییەت و پێویستە سزابدرێت و دوربخرێتەوە.