پەرلەمانتارێك بۆ عادل عەبدولمەهدی: یان چارەسەركردنی كێشەكانی خەڵك یاخود دەستلەكاركێشانەوە

14/10/2019 عێراق

نەوا
ئەحمەد مەدلول جەربا ئەندامی پەرلەمانی عیراق داوا دەكات دەرفەتێكی تر بدرێت بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و دوو بژاردەی بخرێتەبەردەم ئەوانیش یان چارەسەركردنی كێشەكانی خەڵك یاخود دەستلەكاركێشانەوە.
ئەحمەد مەدلول جەربا لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، پێویستە حكومەت پێشبینی ئەوە ناكات خۆپیشاندانەكانی ئەمساڵ وەك خۆپیشاندانەكانی 2011 و 2013 و 2015 كۆتاییان پێبێت. بۆیە حكومەت و پەرلەمان هەنگاوی جدییان لەبەردەمدایە و ئەگەر ئەو هەنگاوانە نەنێن و رێوشوێنی پێویست نەگرنەبەر، بارودۆخی وڵات مەترسیدار دەبێت.
ئەو پەرلەمانتارە داواش دەكات دەرفەتێكی نوێ‌ بدرێت بە حكومەت و سەرۆك وەزیران كە لە 12-12-2019 تێنەپەڕێت و ئەویش تەنها دوو بژاردەی هەبێت، یان چارەسەركردنی كێشەكانی خەڵك یاخود دەستلەكاركێشانەوە، ئەگەر ئەوەش رونەدات ئەوا لە پەرلەمانەوە لەسەركارلادەبرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group