تیمێكی دیپلۆماسیی ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان كشانەوە

14/10/2019 جیهان

نەوا
بەرپرسێكی ئەمریكا رایگەیاند، تیمێكی دیپلۆماسیی ئەمریكا، كە كاریان بۆ سەقامگیریی ئاسایش لە باكور و خۆرهەڵاتی سوریادا دەكرد، ناوچەكەیان بەجێهێشتوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری بەرپرسێكی ئەمریكاوە بڵاویكردەوە، تیمێكی دیپلۆماسیی ئەمریكا لە باكور و خۆرهەڵاتی سوریا كشاونەتەوە، كە كاری ئەو تیمە سەقامگیریی ئاسایشی ئەو ناوچەیەی سوریا بوە.
بەرپرسەكەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردوە، هێزە سەربازیەكانی ئەمریكا هێشتا لە سوریادان، بەڵام هەنگاوی یەكەمی كشانەوەكە دەستیپێكردوە، دەربارەی وردەكاریەكانی كشانەوەكەش هیچ زانیارییەكی دیكەی نەدركاند.
دوێنێ وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا رایگەیاند، لەسەر فەرمانی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی وڵاتەكەیان بڕیاریان داوە هەزار سەربازی ئەمریكا لە سوریا بكشێننەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group