نه‌وا
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ڵێت "له‌وانه‌یه كورده‌كان خۆیان هه‌ندێك له ئه‌ندامانى داعش ئازادبكه‌ن بۆئه‌وه‌ى له شه‌ڕه‌كه‌وه تێوه‌مان بگلێنن".
ترامپ له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه، ناچنه شه‌ڕێكه‌وه، كه تێیدا دوو لایه‌ن ماوه‌ى 200 ساڵه شه‌ڕ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتردا.
له‌باره‌ی به‌ندكراوه داعشییه‌كانیش، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت "ئه‌وروپا چانسى ئه‌وه‌ى هه‌بوو به‌ندكراوانى داعش وه‌ربگرێت، به‌ڵام نایانه‌وێت تێچوه‌كه‌ى بگرنه‌ئه‌ستۆ و ده‌ڵێن با ئه‌مریكا تێچوه‌كه‌ى بدات".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵاتنى ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى داعش له‌گرتوخانه‌كانى ژێرده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، له‌وانه‌یه كورده‌كان خۆیان هه‌ندێك له زیندانیكراوه‌كانى داعش ئازادبكه‌ن بۆئه‌وه‌ى ئه‌مریكا له شه‌ڕه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ توركیا بگلێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستگیركردنه‌وه‌یان ئاسانه له‌لایه‌ن توركیا یان ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپاوه، به‌ڵام پێویسته زوو جوڵه بكه‌ن.
سه‌رۆكى ئه‌مریكا جه‌ختده‌كاته‌وه، سزاى قورس بۆسه‌ر توركیا به‌ڕێوه‌یه، به‌ڵام ده‌ڵێت "ئایا به‌ڕاستى خه‌ڵك پێى وایه پێویسته بچینه شه‌ڕه‌وه له‌گه‌ڵ توركیادا، كه ده‌وڵه‌تێكى ئه‌ندامى ناتۆیه؟". ده‌شڵێت "شه‌ڕه‌كان هه‌رگیز ته‌واو نابن".