رۆژنامەیەكی بەریتانی: توركیا چەكی قەدەغەكراوی لە باكوری سوریا بەكارهێناوە

21/10/2019 جیهان

نەوا
رۆژنامەیەكی بەریتانی بە ئاماژەدان بە جۆری برینی سەر جەستەی ئەو هاوڵاتیە مەدەنیانەی بەر بۆردومانی توركیا كەوتوون، جەخت لەوەدەكاتەوە ئەنقەرە چەكی قەدەغەكراوی لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی باكوری سوریا بەكارهێناوە.
لە راپۆرتێكیدا رۆژنامەی تایمزی بەریتانی وێڕای بڵاوكردنەوەی وێنەی ئەو كەسانەی بە هۆی بۆردومانەكانی توركیاوە لە باكوری سوریا برینداربوون، ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەو كەسانەی بریندار بون بەو چەكە ئازارەكەیان لە كاریگەری ئەو پارچانە نەبوە كە لەسەر جەستەیان ماوەتەوە، چونكە بەهۆی ئازارشكێنەكانەوە ئازاری ئەو بەشەی جەستەیان نەماوە، بەڵكو ئەوەی زۆرتر ئازاری داون بەركەوتنیان بوە بە كاریگەری ئەو چەكە قەدەغەكراوانە كە بوەتە هۆی سوتانی لەشیان و وایلێكردون نەتوانن هیچ جوڵەیەك بكەن.
لە راپۆرتەكەدا جەختیش كراوەتەوە، كە توركیا لەهێرشەكانی سەر باكوری سوریا چەكی فسفۆڕی بەكارهێناوە كە چەكێكی قەدەغەكراوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group