ئەڵمانیا: پێویستە ناوچەی ئارامی باكوری سوریا لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا بێت

21/10/2019 جیهان

نەوا
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا دەڵێت، پێویستە ناوچەیەكی ئارام لەسەر سنووری توركیا و سووریا بە چاودێری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروستبكرێت.
ئانگرێت كرامپ كارنباوەر وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا رایگەیاند: پێویستە ئەو ناوچە ئارامەی بڕیارە لە باكوری سوریا دروست بكرێت، لە ژێر چاودێری كۆمەڵكەی نێودەوڵەتیدا بێت.
وتیشی، ئەنگیلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا رەزامەندی لەسەر ئەو بابەتە دەربڕیوە و وەك پێنیازێك خراوەتە بەردەم هاوپەیمانە خۆرئاواییەكانیان.
ئەمەش لە كاتێكدایە توركیا دەیەوێت بە قوڵایی 32 كیلۆمەتر و بە درێژایی 440 كیلۆمەتر ناوچەیەكی ئارام لە باكوری سوریا دروست بكات و نزیكەی 3 ملیۆن ئاوارەی سوری لەوێ نیشتەجێ بكات، كە ئەمەش بە هەوڵێك بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ئەو ناوچە كوردنشینانە لێكدەدرێتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group