نه‌وا
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختده‌كاته‌وه، به‌ڵێنیان به كورد نه‌داوه 400 ساڵ پارێزگاری‌یان لێبكه‌ن، به‌ڵام دوپاتیكرده‌وه له‌كاركردن له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وام ده‌بن.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كابینه‌كه‌یدا قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نوسان كرد، دوباره ستایشی ئاگربه‌ست و راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنی توركیای كرد و وتی "ئاگربه‌سته‌كه جێبه‌جێكراوه، ته‌نها هه‌ندێك پێكدادانی كه‌م هه‌ن، كوردیش به‌شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو كشاونه‌ته‌وه".
ترامپ دوباره رایگه‌یانده‌وه، كورد فریشته نین و هیچ كات پابه‌ندییان به كورد نه‌داوه بۆ 400 ساڵ ده‌مێننه‌وه و پارێزگاری‌یان لێده‌كه‌ن، به‌ڵام جیاواز له بڕیاری پێشوی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازیان له سوریا ده‌مێننه‌وه بۆ پارێزگاریكردن له كێڵگه نه‌وتییه‌كان و له‌كاركردن له‌گه‌ڵ كوردیش به‌رده‌وام ده‌بن، هه‌روه‌ها به‌شێكیان له‌سه‌ر سنوری سوریا له‌گه‌ڵ ئوردن و ئیسرائیل ده‌مێننه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكراشیكرد، بۆی هه‌یه كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا بنێرن كار له‌سه‌ر پاراستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان بكات، وتیشی "پاراستنی سه‌روه‌تی نه‌وت له‌و ناوچانه‌دا ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ كورده‌كان".
پێشتریش مارك ئیسپه‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبو، بڕیاره 200 سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ پارێزگاریكردن له كێڵگه‌كانی نه‌وت له سوریادا بمێننه‌وه.
هه‌روه‌ها لیندزی گراهام سیناتۆری دیاری كۆمارییه‌كان له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و پارێزگاریكردن له كێڵگه‌كانی نه‌وت رایگه‌یاندبو، ئه‌مریكا و هێزه كوردییه‌كان ده‌توانن پرۆژه‌یه‌كیان هه‌بێت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بیره نه‌وته‌كانی سوریا به‌جۆرێك داهاته‌كه‌ی بۆ كورد بێت.