نه‌وا
چه‌كدارانى داعش هێرشیان كرده‌سه‌ر كێڵگه‌ى نه‌وتى عه‌للاس له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین و به‌هۆى هێرشه‌كه‌شه‌وه دوو كه‌س كوژران و سێ كه‌سى دیكه‌ش برینداربون.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى بڵاویكردوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر دوو خاڵى پشكنین له‌ناوچه‌ى كێڵگه نه‌وتیه‌كانى عه‌للاس له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، له‌هه‌مان كاتیش‌دا بۆمبێكیان به ئۆتۆمبێلێكى هێزه ئه‌منیه‌كان له‌هه‌مان ناوچه‌دا ته‌قاندوه‌ته‌وه.
به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبه‌كه‌وه دوو ئه‌ندامى هێزه ئه‌منیه‌كان كوژراون، هه‌روه‌ها به‌هۆى هێرشه‌كانه‌وه سێ ئه‌ندامى ئه‌و هێزه ئه‌منیانه برینداربون.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ئاشكراشیكردوه، دواى روداوه‌كه هێزى زیاتر ره‌وانه كراوه و ئه‌منیه‌تى ناوچه‌كه توندوتۆڵكراوه.