ئەردۆغان: هەندێك دەنگی نەشاز لە ئێرانەوە بێزارمان دەكات

22/10/2019 جیهان

نەوا
سەرۆك كۆماری توركیا دەڵێت، نیگەرانن لە هەڵوێستی هەندێك لە بەرپرسانی ئێران لە بارەی باكوری سوریاوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی كۆماری توركیا رایاگەیاند، هەندێك دەنگی ناشاز لە ئێرانەوە بەر گوێیان دەكەوێت لە بارەی باكوری سوریا.
وتیشی، دەبوایە حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران هەر لە سەرەتاوە ئەو دەنگانەی كپ بكردایە، چوونكە ئەو دەنگانە دەبنە هۆی بێزابوونی من و هاوكارەكانم.
سەرۆك كۆماری توركیا هەڵوێستی وڵاتەكەی لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە بیر بەرپرسانی تاران هێناوەتەوە و رایگەیاندووە، بەردرێژایی چەند ساڵ سەرباری هەموو فشارێك دەستبەرداری پشتیوانیەكانی لە ئێران نەبووە.
دوای ئەوەی لە 9 ی تشرینی یەكەمدا توركیا و ملیشیا سوریە هاوپەیمانەكانی هێرشیان كردە سەر باكوری سوریا ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومەتی ئێران و پەرلەمانی ئەو وڵاتە دژی هێرشەكە وەستانەوە و داوای كۆتاییهێنان بەو هێرشانەیان كرد.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group