تۆنی كرۆس چوە پاڵ ئەفسانەكانی چامپیۆنزلیگ

22/10/2019 وەرزش

نەوا
بەو گۆڵەی تۆنی كرۆس ئەمشەو لە سێیەم یاری ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە گەڵەتەسەرای توركی كرد، تۆنی كرۆس ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی ریاڵ مەدرید چوە پاڵ گەورەكانی پاڵەوانێتییەكە.
ئەمشەو تۆنی كرۆس 100یەمین یاری لە چامپیۆنزلیگدا ئەنجامدا و توانی گۆڵێكی نایابیش تۆماربكات.
پێشتر كرۆس یاری بۆ یانەكانی بایەرلیڤەركوزن، بایرن میونشن كردوە و وا لەگەڵ ریاڵ مەدریدیش بەردەوامە و لەگەڵ هەرسێ یانەكە گەیشتوەتە 100 یاری لە گرنگترین پاڵەوانێتی تۆپی پێ لە كیشوەری ئەوروپادا.
لەگەڵ گۆڵەكەشیدا، ئەستێرە ئەڵمانییەكە چۆتە پاڵ چوار یاریزانی دیكەی پێشوی خولەكە، كە لە 100ەمین یاری نێو چامپیۆنزلیگدا گۆڵ تۆماربكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group