نه‌وا
به‌گوێره‌ی راپرسییه‌ك، كه كۆمپانیای (سویس لایف)ی بیمه په‌یمانگای ( یوجوف)ی راسپاردوه به ئه‌نجامدانی، ده‌ریخستوه چاره‌كێكی دانیشتوانی ئه‌ڵمانیا له‌كۆتایی مانگدا ته‌نها 50 یورۆ له باخه‌ڵی جانتاكانیاندا ده‌مێنێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تێچووی ژیان و بژێویان له وڵاته‌كه‌دا زۆر گرانه.
ئه‌و راپرسییه له‌نێوان 14-24ی مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ له‌نێو دوو هه‌زار و 27 ئه‌ڵمانیدا ئه‌نجامدراوه و ئه‌نجامه‌كانی رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ئاشكراكراوه و ده‌ركه‌وتوه 36%ی ئه‌ڵمانییه‌كان ترسی ئه‌وه‌یان لێ نیشتوه له ته‌مه‌نی پیریدا داهاتێكیان نه‌بێت، كه بتوانن ژیانێكی شایسته پێی بژین.
كێشه‌ی كرێی خان‌و، شوێنی نیشته‌جێبون پله‌ی یه‌كه‌می گرتوه له خه‌رجكردنی پاره‌ی ئه‌ڵمانییه‌كان و ده‌ركه‌وتوه 30%ی هاووڵاتیان خه‌رجییان بۆ پێدانی كرێی خانوه. له پله‌ی دووه‌مدا خوارده‌مه‌نی دێت، كه له 19%ی خه‌رجییه‌كانیان پێكده‌هێنێت، له پله‌ی سێیه‌میشدا ئۆتۆمبێل و كرێی هاتوچۆ دێت، كه له 9%ی خه‌رجییه‌كانیان ده‌بات.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه له‌و راپرسییه‌دا ئه‌وه‌یه، كه جیاوازییه‌كی زۆر زه‌ق و گه‌وره هه‌یه له‌نێوان داهاتی تاكی ئه‌ڵمانی، به‌وه‌ی چاره‌كێكی تری ئه‌وانه‌ی راپرسییه‌كه‌یان له‌سه‌ركراوه باسیان له‌وه‌كردوه، كه مانگانه زیاتر له 400 یورۆیان بۆ ده‌مێنێته‌وه.