نه‌وا
وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له باكوری سوریا باس له‌وه‌ده‌كات سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارین له‌سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش و به‌ره‌ی نوسره كه ده‌وترێت له ریزی هێزه‌كانی سه‌ر به توركیا له دژی شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده ده‌جه‌نگن.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا مالیز كاگینز وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له باكوری سوریا رایگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكاریكردنی شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه و له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كی چه‌كدارانی داعش.
وتیشی، هێزه‌كانیان له ناوچه سنوریه‌كانه‌وه به‌ره‌و حه‌سه‌كه و دێره‌زور كشاندۆته‌وه، چوونكه ئه‌ركی ئه‌وان پارێزگاری له سنوره‌كان نییه.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له باكوری سوریا له باره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش و به‌ره‌ی نوسره كه ده‌وترێت ژماره‌یان 400 كه‌سه و له ریزی چه‌ككدارانی سه‌ر به توركیا له دژی هه‌سه‌ده ده‌جه‌نگن، وتی، سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردن له باره‌ی ئه‌و كه‌سانه و له ناسنامه‌یان ده‌كۆڵنه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌بیری ناكات كه هه‌سه‌ده له بری جیهان و له پێناو ئاشتیدا شه‌ڕی كردووه و 11 هه‌زار شه‌رڤانی له‌و پێناوه‌دا ژیاینان به‌خشیوه.