نه‌وا
به تۆمه‌تی نایاساییبوونی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، ئه‌نجومه‌نه‌كه سكاڵایه‌كی له دادگای فیدڕاڵیی عێراق تۆمار كرد و ئه‌ندامێكی لیستی برایه‌تیش ده‌ڵێ، بڕیاری په‌رله‌مان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و چاوه‌ڕێی بڕیاری دادگا ده‌كه‌ن.
دلشاد پیرۆت ئه‌ندامی لیستی برایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی راگه‌یاندووه: "ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له شاری به‌غدا سكاڵای له‌سه‌ر په‌رله‌مانی عێراق تۆمار كردووه له‌باره‌ی ده‌ركردنی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، كه به ھیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و لیستی برایه‌تی ڕازی نین به‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش په‌نامان بۆ دادگا بردووه."
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیستی برایه‌تی ده‌شڵێ: "بڕیاری په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه، چونكه هیچ بڕیارێك هێزی ئه‌وه‌ی تێدا نییه یاسایه‌ك ڕه‌ت بكاته‌وه و به‌پێی یاسا ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پێكهاتوون و به یاساش كار ده‌كه‌ن."
له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌وه، دلشاد پیرۆت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین پارێزگار له‌نێو خه‌ڵكدا هه‌ڵبژێردرێت و ڕاسته‌وخۆ هاووڵاتییان ده‌نگ بۆ دیاریكردنی پارێزگار بده‌ن، چونكه كێشه‌ی دانانی پارێزگاره‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و هه‌نگاوێكی باشه، دانیشتووانی هه‌ر پارێزگایه‌ك پارێزگار بۆخۆیان هه‌ڵبژێرن."