لە خۆپیشاندانەكانی دوێنێی ناسڕیەدا 20 كەس بونەتە قوربانی

12/11/2019 عێراق

نەوا
سەرچاوەیەكی پزیشكی رایگەیاند، لە ئاكامی روبەڕوبونەوە و پێكدادانەكانی دوێنێی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان لە شاری ناسڕییە ناوەندی پارێزگای زیقار، 20 خۆپیشاندەر بونەتە قوربانی.
سەرچاوەكە، كە لە فەرمانگەی تەندروستی زیقار كاردەكات وتویەتی "دوێنێ‌ دووشەممە لە میانی خۆپیشاندانەكانی شاری ناسڕییە، پێكدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەراندا روویداوە و دوو خۆپیشاندەر كوژراون و 18ی دیكەش برینداربوون.
ئەوە لە كاتێكدایە هەر دوێنێ‌ دووشەممە فەرماندەی پۆلیسی زیقار، عەمید محەمەد سەعیدی رایگەیاندبوو كە فەرمانی داوە بەهیچ شێوەیەك هێزە ئەمنییەكان هەڵنەكوتنە سەر خۆپیشاندەران لە شاری ناسرییە.
لەسەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی رابردوەوە، عێراق رووبەڕووی شەپۆلێكی بەرفراوانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بووەتەوە، شەپۆلی یەكەمی خۆپیشاندانەكان لە 1ی تشرینی یەكەمی رابردوودا دەستیپێكرد و ماوەی هەفتەیەك بەردەوام بوو، شەپۆلی دووەمی خۆپیشاندانەكانیش لە 25ی هەمان مانگ دەستیانپێكردەوە و تائێستا بەردەوامە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group