نه‌وا
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختده‌كاته‌وه، كه هه‌رێم پێویستی به هێزێكی سه‌ربازیی نیشتمانییه. ده‌شڵێت "نابێت پێشمه‌رگه خۆی قبوڵی بكات حزبی بێت".
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له رێوڕه‌سمی ده‌رچونی خولی 26ی پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه له كۆلێژی سه‌ربازیی زاخۆ وتارێكی پێشكه‌شكرد و دوپاتیكرده‌وه، خولی پێگه‌یاندن پێویستییه‌كی گرنگه بۆ ئه‌فسه‌ران و گه‌شه‌پێدان به توانا مرۆییه‌كان بنه‌مای پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگایه.
وتیشی "هه‌رێمی كوردستان پێویستی به هێزێكی سه‌ربازیی نیشتمانییه، كه نابێت بۆ مه‌رامی حزبه‌كان به‌كاربهێندرێت. چونكه پێشمه‌رگه له جیهاندا به سیمبولی ئیراده ناسراوه و هه‌رێمی كوردستان شانازی پێوه‌ده‌كات و نابێت پێشمه‌رگه خۆی قبوڵی بكات، كه هێزی حزبی بێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێم وتی "شه‌ڕی داعش بۆ پێشمه‌رگه ئه‌زمونێكی نوێ بوو، ده‌بێت وانه له رابردوش وه‌ربگرین".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێم جه‌ختیكرده‌وه، به‌رده‌وامیدان به پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌ران گرنگییه‌كی حه‌تمییه بۆ هه‌رێمی كوردستان و په‌روه‌رده‌كردنیان له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتیمانپه‌روه‌ری و مرۆڤدۆستی و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی، جه‌نگاوه‌ری خاوه‌ن بیروباوه‌ڕ و به‌رگریكاری خاوه‌ن ئیراده له ماف و به‌ها نیشتمانییه‌كان و مرۆڤایه‌تی به‌رهه‌مده‌هێنێت.