نه‌وا
ئیڤۆ مۆرالێس سه‌رۆكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی بۆلیڤیا پێدانی مافی په‌نابه‌ریی سیاسیی له‌لایه‌ن مه‌كسیكه‌وه قبوڵكرد و چوه ئه‌و وڵاته، به‌ڵام ده‌ڵێت "به‌منزیكانه به هێز و وزه‌ی زیاتره‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه".
ئیڤۆ مۆرالێس سه‌رۆكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی بۆلیڤیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه سوپاسی ده‌ستپێشخه‌ریی حكومه‌تی مه‌كسیكی كرد، كه مافی په‌نابه‌ریی سیاسیی بۆ پاراستنی ژیانی پێبه‌خشیوه، ئاشكراشیكرد به‌ره‌و مه‌كسیك ده‌كه‌وێته‌ڕێ.
مۆرالێس ده‌شڵێت "به‌جێهێشتنی بۆلیڤیا له‌به‌ر هۆكاری سیاسی كارێكی ئازاربه‌خشه، به‌ڵام به‌رده‌وام په‌یوه‌ست ده‌بم پێوه‌ی و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به هێز و وزه‌ی زیاتره‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه".
به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی ناڕه‌زایه‌تی دژی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی، كه تیایدا به سه‌رۆك ههڵبژێردرابۆوه و به ساخته‌كاری تۆمه‌تبار كرابو، رۆژی یه‌كشه‌ممه ئیڤۆ مۆرالێس سه‌رۆكی بۆلیڤیا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند.