نه‌وا
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت، له باره‌ی دۆخی سوریا، ئێران و ناتۆوه گفتوگۆیه‌كی نایابی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
ئیمانوێل ماكرۆن له تویتێكدا ئاشكرای كردووه، له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا گفتوگۆیه‌كی نایابیان له‌سه‌ر پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به سوریا، ئیران و ناتۆ ئه‌نجامداوه.
راشیگه‌یاندووه، له‌سه‌ر زۆر خاڵی گرنگ له‌گه‌ڵ ترامپ به ئه‌نجامی ئه‌رێنی گه‌یشتوون.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا باسی له‌وه‌شكردووه، له سه‌روبه‌ندی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ناتۆ له له‌نده‌ن جارێكی تر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆده‌بنه‌وه.
بڕیاره رۆژانی سێ و چواری كانونی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ناتۆ له به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌بچێت.