نه‌وا-كاروان مه‌حمود
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، قبوڵ ناكه‌ین ئه‌و به‌شه نه‌وته‌ی ده‌درێته هاووڵاتیان نرخه‌كه‌ی زیاد بكرێت له‌سه‌ر هاوڵاتیان و بۆ كوالێتی نه‌وته‌كه‌ش به‌دواداچوون ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌ر كێشه‌ك دروستببێت چاره‌مان نییه ده‌بێت لیژنه‌ی له‌سه‌ر پێكبهێنین و بیده‌ینه ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق.
د. غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له په‌رله‌مانی عیراق به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، دوای به‌دواداچوونه‌كان پێیان راگه‌یاندوین كه به‌شه نه‌وتی هاووڵاتیان گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان و بڕه‌كه‌ی 50 ملیۆن لیتره‌و رۆژانه 288 هه‌زار لیتری بۆ پارێزگای سلێمانییه‌و 72 هه‌زار بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و داوامانكردووه ئه‌و به‌شه زیادبكرێت چونكه وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش بۆ پارێزگای هه‌ولێرو دهۆكه‌و نرخه‌كه‌شی كه دیاریكراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه 150 دیناره بۆ لیترێك ئه‌گه‌ر 200 لیتر بدرێته هاووڵاتیان بڕی پاره‌كه‌ی 30 هه‌زار دینار ده‌كات ئه‌گه‌ر بكرێته 216 لیتر بۆ هاووڵاتیان ده‌گاته 31 هه‌زارو 500 دینار بۆ 32 هه‌زار دینار.
وتیشی: "به‌دواداچوونمان كردووه ئه‌و تانكه‌رانه‌ی له سلێمانییه‌وه ده‌یبه‌ت بۆ قه‌ڵادزێ نزیكه‌ی 2 هه‌زارو 300 دینار ده‌كه‌وێت به‌نزیكه‌ی كۆی پاره‌كه‌ی ئه‌گه‌ر بڕوات به‌و تانكه‌رانه‌ش له كه‌ڵه‌ك و بازیانه‌وه دێنه ئێره ناگاته 35 هه‌زار دینار به‌ڵام ده‌بیستین باس له‌وه‌ده‌كرێت به 53 هه‌زار ده‌درێته هاووڵاتیان به‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت له پارێزگاكان كه نه‌وت ده‌درێته هاووڵاتیان به‌رمیلێك به‌دوو به‌رمیل حساب ده‌كه‌ن، ناكرێت حكومه‌ت به‌رمیلێك بداته 30 هه‌زار به‌ڵام گواستنه‌وه‌كه‌ی 23 هه‌زار بكه‌وێت له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر له فاوه‌وه ره‌وانه‌ی زاخۆی بكه‌یت به‌رمیلێك 10 هه‌زار دینار ناكه‌وێت"؟.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی ده‌كرێت بۆ دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر ماڵان گه‌نده‌ڵییه‌كی ئاشكرایه‌و هه‌رسێ پارێزگاره‌كه‌ی هه‌رێم كه پێشتر هه‌ڵه‌بجه پارێزگا نه‌بووه به‌رپرسن لێی ئه‌گه‌ر بێده‌نگ بن جا ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌ت كرابێت یاخود له‌لایه‌ن خۆیان، ئه‌وه‌ی ئێستاش رونییه نرخی ئه‌و به‌شه نه‌وته‌یه له پارێزگاكان ده‌درێته هاووڵاتیان چونكه هه‌ر پارێزگارێك مه‌به‌ستی بێت 5 هه‌زار كه‌متر ده‌كاته‌وه‌و یه‌كێكی دیكه 5 هه‌زار زیاد ده‌كات ئه‌مه‌ش ناكرێت پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامێكی رونبداته‌وه بزانین نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به‌چه‌ند ده‌درێته هاووڵاتیان".
د. غالب محه‌مه‌د ئاشكراشیكرد، "ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌ی زیاتربێت له‌وه‌ی به‌دواداچوونمان بۆ كردووه ده‌بێت رێكاری یاسایی بگیرێته‌به‌ر به‌رانبه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه، چونكه ده‌زانم چه‌ند كۆمپانیا ده‌یهێنێت كۆمپانیایه‌ك له سلێمان و چوار كۆمپانیاش له دۆهۆك و هه‌ولێر نه‌وته‌كه ده‌هێنێت هه‌ر پێنج كۆمپانیاكه‌ش حزبین به‌داخه‌وه پارێزگاره‌كان له جیاتی ئه‌وه‌ی كار بكه‌ن نه‌وته‌كه به‌زوترین كات بگاته هاووڵاتیان كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن به‌نرخێكی زیاتر بگاته هاووڵاتیان".
غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له په‌رله‌مانی عیراق بۆ رادیۆی نه‌وا زیاتر دواو وتیشی: "له هه‌ندێك شوێن كوالێتی ئه‌و نه‌وته‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه كولێتییه‌كه‌ی ده‌گۆڕن و بۆ ئه‌وه‌ش قسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌شی سوته‌مه‌نی عیراق كردووه‌و ئه‌وان وتویانه، كوالێتی ئه‌و نه‌وته‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه بۆمان ده‌نێرن و داوایانكردووه به‌دواداچوون بكرێت تاوه‌كو بزانن هه‌مان شته ده‌درێته هاووڵاتیان یاخود تێكه‌ڵده‌كرێت، ئه‌مه عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم و بۆ پارێزگاكان كه له‌به‌رچاویان غه‌در له میلله‌تێك ده‌كرێت به‌ڵام بێده‌نگن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی نه‌وت بۆ هاووڵاتیان دابین بكه‌ن پاره‌ی زیاد له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت و له هه‌ندێك شوێن كوالێتی ده‌گۆڕن".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر به‌وجۆره بێت و پاره‌ی زیاده له هاووڵاتیان وه‌ربگیرێت ئێمه هیچ چاره‌یه‌كمان نییه ده‌بێت لیژنه له‌سه‌ر پێكبهێنرێت و بدرێته ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق تاوه‌كو لێپێچینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن هیواداین نه‌گاته ئه‌وه چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێت زۆرترین سوته‌مه‌نی ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و نامانه‌وێت رێگری و كێشه دروستببێت به‌ڵام قبوڵیش ناكه‌ین ئێمه ماندووبین به دابینكردنی نه‌وت بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ولاوه به‌گه‌نده‌ڵی نه‌وته‌كه بكرێته پاره‌و بكرێته گیرفانی چه‌ند كه‌سێكه‌وه".