نه‌وا
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا له كردنه‌وه‌ی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرا كه‌سوكاری پله یه‌كی شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان كورسی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان بكرێت، بڕیاره‌كه‌ش ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه، كه سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردنیان تێدا بێت و، له‌تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی ده‌ربچن.
رۆژی سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كۆبوه‌وه و بڕیاریدا، كه‌سوكاری پله‌یه‌كی شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان (هاوسه‌ر، كوڕ و كچ)، ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردنی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرای تێدا بێت و، له تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی ده‌ربچێت، له‌سه‌رو پلانی وه‌رگرتن، كورسی خوێندنی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان بكرێت.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، چه‌ند بابه‌ت و ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به بواری زانستی و خوێندكاران و كارگێڕی له زانكۆ و دامه‌زراوه زانستیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا و، بڕیاری پێویستیان له‌سه‌ر درا.