سەرۆكی هەرێم لەگەڵ سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی عیراق كۆبۆوە

13/11/2019 عێراق

نەوا
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبۆوە و ئێستاش لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان لە كۆبونەوەدایە.
بەیانی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ گەیشتنی بە شاری بەغدا، راستەوخۆ لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران كۆبۆوە و هیچ رونكردنەوەیەكی فەرمیش لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەیان تائێستا بڵاونەكراوەتەوە.
پاش ئەو كۆبونەوەیەش، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم دیداری لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان دەستپێكرد و پاشانیش لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق كۆدەبێتەوە.
لەوەتەی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی وەرگرتوە ئەمە دووەم سەردانی نێچیرڤان بارزانی-یە بۆ بەغدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group