بەرپرسێكی ئەمریكی: بۆمبێكی گەورەی تەوقیتكراو لە سوریادا هەیە

13/11/2019

نەوا
بەرپرسێكی گەورە لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، بۆمبێكی تەوقتیكراو لەباكوری رۆژهەڵاتی سوریادایە ئەویش 10 هەزار چەكداری داعشە، سەرەڕای ئەوەی لەژێر دەستی هێزە كوردیەكانی هاوپەیمانی ئەمریكادان بەڵام مەترسیەكی ئەمنی گەورەن.
سەرچاوەكانی هەواڵی ئەمریكا لەزاری ئەو بەرپرسەوە بڵاویانكردوەتەوە، بارودۆخی باكوری خۆرهەڵاتی سوریا ئارام نییە، ئەگەر بەشێكی گەورەی 10 هەزار بەندكراوی داعش لەو ناوچەیە چەكداری بیانی بن، ئەوا هەموویان بۆمبێكی تەوقیتكراون.
ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە ئەو چەكدارانە بنێردرێنەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان، چونكە مەترسییەكی زۆر گەورەن تەنانەت ئەگەر لەژێردەستی هێزە كوردیەكانی هاوپەیمانی ئەمریكاشدا بن.
هەروەها جەختیكردوەتەوە، بەتەواوەتی بڕوایان بەتواناكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە هەیە بۆئەوەی كۆنترۆڵیان بكات و ئیدارەی كەمپی هۆل بدات، بەڵام جارێكی تر نامانەوێت تر ئەو بابەتە لەبەردەم مەترسیدا جێبهێڵین، ئەوەش لەبەر لایەنی مرۆیی و دژە تیرۆر و چەندین هۆكاری دیكەیە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group