نه‌وا
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا لیژنه‌یه‌كی بۆ به‌دواداچوونی كارمه‌ندانی گرێبه‌ست پێكهێنا تا دواتر له ژێر رۆشنایی كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه بڕیاری پێویستی له باره‌وه بدرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆبوونه‌وه‌كه، رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كۆبووه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت و میلاك و خه‌رجییه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی پڕۆژه‌ی چاكسازی له بواری كاروباری پێشمه‌رگه خسته‌ڕوو.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌ندامێتی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرانی ناوخۆ و كاروباری پێشمه‌رگه و دارایی و ئابووری بۆ به‌دواداچوونی بڕگه‌كانی راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێكبهێنرێت و دواتر بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه بدرێت.
دواتر خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دۆسێی دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی راپۆرتێكی خسته‌ڕوو ده‌رباره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبه‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مادده‌كانی 3 و 12 و 16 و 17 له یاسای فیدراڵی ژماره 4ی ساڵی 2019 تایبه‌ت به هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زاكان ژماره 12ی ساڵی 2018 و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی لیژنه‌ی پێكهاتوو بۆ گۆڕانكاری له ده‌ستووری عیراق و یه‌كه‌مین كۆنووسی لیژنه‌كه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌روه‌ها گفتوگۆی ده‌رباره‌ی پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق كرد و جه‌ختی كرده‌وه له سه‌ر پاراستنی ده‌سه‌ڵات و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه به هیچ شێوه‌یه‌ك سازشیان له سه‌ر ناكرێت.
له كۆتاییدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی بارودۆخی كارمه‌ندانی گرێبه‌ست پێكبهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر ده‌رئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كه بخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
"هیچ شێوه‌یه‌ك سازشیان له سه‌ر ناكرێت"
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی بۆ به‌دواداچوونی كارمه‌ندانی گرێبه‌ست پێكهێنا