نه‌وا
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، "ھه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر له‌ژێر فشار و بۆ رازیكردن، یاسای به‌په‌له و باش دراسه نه‌كراو ده‌ربكرێت".
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی: "ھه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر له‌ژێر فشار و بۆ رازیكردن، یاسای به‌په‌له و باش دراسه نه‌كراو ده‌ربكرێت جا چ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بێت یا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه".
ئه‌و نوسینه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی دوای ئه‌وه دێت له ماوه‌ی رابردوو به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غداو چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عیراق چه‌ند پرۆژه یاسایه‌ك ئاماده‌كراوه‌و هه‌ندێكی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری.