وەزیری بەرگری: گازی فرمێسكڕێژ بە شێوەیەكی گوماناوی هێنراوەتە عێراقەوە

15/11/2019 عێراق

نەوا
وەزیری بەرگریی عیراق رایگەیاند، بەڵگەیان لەبەردەستە ئەو گولـلە فرمێسكرێژانەی بە سەری خۆپیشاندەرانەوە نراوە، بەبێ ئاگاداریی دەوڵەت هێنراونەتە عیراقەوە.
نەجاح شمەری، وەزیری بەرگریی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو تفەنگەی هێزە ئەمنییەكان بۆ تەقاندنی گولـلەی فرمێسكڕێژ بەكاری دەهێنن تەنها 75 بۆ 100 مەتر دەڕوات و ئەوەش لە هەموو جیهاندا بەكار دەهێنرێت.
وتیشی: ئەوەی نامۆیە ئەوەیە چەندین گولـلە و بۆمبی فرمێسكڕێژی ئاشكراكراون كە لە دووریی 300 مەتر لەو هێزە ئەمنییانەوە بە خۆپیشاندەرانەوە نراون كە ئەركیان بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران بووە.
راشیگەیاند لەكاتی پشكنین و توێكاری بۆ تەرمی خۆپیشاندەران دەركەوتووە ئەو گولـلە فرمێسكڕێژانەی لە سەری خۆپیشاندەراندا دەرهێنراون لەلایەن حكومەت یان هیچ لایەنێكی فەرمی هاوردە نەكراون و بەبێ پرسی دەوڵەت هێنراوەتە وڵاتەوە.
وەزیری بەرگریی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو جۆرە گازە فرمێسكڕێژە بەشێوەیەكی نامۆ و گوماناوی هێنراونەتە عیراقەوە و كێشەكەی سێ ئەوەندەی ئەو گازە دەبێت كە بەشێوەیەكی فەرمی بەكاردەهێنرێن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group