نه‌وا
له نزیك گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا بۆمبێك به ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قییه‌وه، به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌ك كوژرا و 16ی دیكه‌ش برینداربون.
دره‌نگانی شه‌وی رابردو ته‌قینه‌وه‌كه له نزیك گۆڕه‌پانی ته‌حریری ناوه‌ندی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدای پایته‌خت رویداوه و به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی-یش، بۆمبه‌كه له‌ژێر ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه، كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه هاووڵاتییه‌ك كوژراوه و 16ی دیكه‌ش برینداربون.
گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غدا ناوه‌ندی سه‌ره‌كی گردبونه‌وه و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی خۆپیشانده‌رانه و پێش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردوش، چه‌ند بۆمبێكی ده‌نگی ته‌قێنراونه‌ته‌وه و هه‌وڵێك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی گۆڕه‌پانه‌كه چۆڵ بكرێت.