نه‌وا
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتیی نه‌سڕ دووباره داوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی راگوزه‌ر ده‌كات بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، كه به یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردنی دادپه‌روه‌رانه و كۆمسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆ و به‌هاوبه‌شیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامبدرێت.
حه‌یده‌ر عه‌بادی له به‌یاننامه‌یه‌كدا دوپاتیده‌كاته‌وه، قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌ر پلان و نه‌خشه‌ڕٍێگایه‌ك، بێ هێنانه‌ئارای قۆناغێكی راگوزه‌ری ماوه‌دیارییكراو، كاتكوشتنه.
عه‌بادی دووباره داوای قۆناغێكی راگوزه‌ر ده‌كات به سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌تێكی كاتیی سه‌ربه‌خۆ، كه ئه‌ركی سه‌ره‌كیی ئه‌و حكومه‌ته بریتی ده‌بێت له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردنی دادپه‌روه‌رانه و كۆمسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆ و به‌هاوبه‌شیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
حه‌یده‌ر عه‌بادی پێشی وایه هه‌موو ئه‌ركه‌كانی چاكسازی له سیستمی سیاسیی عیراق به حكومه‌تێكی نوێی هه‌ڵبژێردراو به‌رهه‌مدێت.
پێشتریش ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی به‌ره‌ی (ئینقاز) رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له حه‌یده‌ر عه‌بادی و ئه‌یاد عه‌لاوی ئاشكراكرد بۆ له‌سه‌ركارلادانی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت.