راوێژكارێكی حەسەن رۆحانی: ئێران نە عێراقە و نە لوبنان

16/11/2019 جیهان

نەوا
راوێژكارێكی سەرۆك كۆماری ئێران بە ئاماژەدان بە خۆپیشاندانەكانی وڵاتەكەی لە دژی گرانبوونی نرخی بەنزین دەڵێت، ئێران نە عێراقە و نە لوبنان.
لە تویتێكدا حیسامەدین ئاشنا راوێژكاری حەسەن رۆحانی سەبارەت بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكانی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی رایگەیاندووە، هەندێك كەسی هەلپەرست لە ناوخۆ و دەرەوە كەوتونەتە هەڵەی ستراتیژیەوە. ئێران نە عێراقە و نە لوبنان و دەرگای باڵیۆزخانەی ئەمریكاش چەندین ساڵانە داخراوە.
نوسیویشیەتی: ئێرانیەكان رێگە نادەن راگەیاندنە بەكرێگیراوەكان ئاراستەیان بكەن.
لەشەوی هەینیەوە لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین خۆپیشاندان زۆربەی شارەكانی ئێران و رۆژهەلاتی كوردستانی گرتوەتەوە و بە هۆیەوە چەندین خۆپیشاندەر ژیانیان لەدەستداوە و چەندین بانك و ناوەندی حكومیش سوتێنراون.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group