نه‌وا
سێ پارێزگای عیراق مانگرتنیان راگه‌یاند وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ خۆپیشانده‌ران و مانگرتوان و بۆ ئه‌مڕۆ ده‌وامی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانیان راگرت، له به‌غداش هه‌رسێ پرده سه‌ره‌كییه‌كه‌ی شاره‌كه كه ده‌چنه‌وه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز، داخراون.
هه‌ریه‌كه له پارێزگاكانی واست، بابل و زیقار وه‌كو پشتگیرییه‌ك له داواكاریی راگه‌یاندنی مانگرتن، ئه‌مڕۆیان وه‌ك رۆژی مانگرتن راگه‌یاند و ده‌وامی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانیان راگرت.
پارێزگاری هه‌رسێ پارێزگاكه به به‌یاننامه‌ی جیاواز راگرتنی ده‌وامیان بۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه راگه‌یاند
مانگرتن و راگرتنی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان له‌و سێ پارێزگایه دوای ئه‌وه دێت كه كه‌سێكی نزیك له موقته‌دا سه‌در، كه ناوی ساڵح محه‌مه‌د عیراقی-یه، داوایكرد مانگرتن له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق رابگه‌یه‌ندرێت و میدیاكانی عیراق وایان بڵاوكرده‌وه كه ئه‌و داواكارییه بۆ مانگرتن داواكاریی خودی موقته‌دا سه‌دره.
له پێشهاتێكی مه‌یدانیی نوێ‌دا، خۆپیشانده‌ران له به‌غدا، به‌سره و زیقار هه‌نگاوی زیاتریان نا بۆ سه‌پاندنی مانگرتنی گشتی و هه‌وڵی داخستنی شه‌قام و پرده سه‌ره‌كییه‌كان ده‌ده‌ن.
له به‌غدا خۆپیشانده‌ران پردی ئه‌حراریان كۆنترۆڵكردووه و هێزه ئه‌منییه‌كانیان ناچاركردووه لایه‌كی پرده‌كه دابخه‌ن، له‌كاتێكدا خۆپیشانده‌ران لایه‌كی پرده‌كانی جمهورییه و سه‌نه‌كیان داخستووه، به‌مه‌ش ئه‌و سێ پرده سه‌ره‌كییه‌ی كه رێگه‌ی سه‌ره‌كین بۆ چوون بۆ ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا، داخراون.
هاوكات خۆپیشانده‌ران له پارێزگای به‌سره به‌رده‌وامن له هه‌وڵی داخستنی رێگه‌كانی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر و كێڵگه‌ی مه‌جنوون له پارێزگاكه.