نه‌وا
نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ره‌تیده‌كاته‌وه كه مه‌سرور بارزانی ڤێلای له ئه‌مریكا كڕیبێت و هه‌واڵه‌كه به چه‌واشه‌كارانه وه‌سف ده‌كات.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانیدا هاتووه، "له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا، هه‌واڵێكی ناڕاست له سایتێكی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكرابوویه‌وه و به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا ، ناوی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بابه‌تی كڕینی ڤیلایێكه‌وه لكێندرابوو".
راشیگه‌یاندووه، هه‌ندێ سایت و میدیای ناوخۆش به شێوه‌یه‌كی چه‌واشه‌كارانه په‌ره‌یان به‌و هه‌واڵه ناڕاسته داوه.
نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختیشی كردۆته‌وه، كه سه‌ر له‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و رێكاری یاساییش به‌رامبه‌ر به‌و چه‌واشه‌كارییانه ده‌گرنه‌به‌ر.