نه‌وا
به‌همه‌ن عه‌بدوڵڵا ئه‌فسه‌ری هاتوچۆ له سلێمانی ده‌ڵێت "ئاماری روداو و قوربانیانی هاتوچۆ له هه‌رێمی كوردستان دڵخۆشكه‌رنین و پێیوایه پێویسته شانبه‌شانی باشتركردنی رێگاوبانه‌كان، هۆشیاریی هاتوچۆش به‌رزبكرێته‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی روداوه‌كان و ژماره‌ی قوربانیان".
به‌همه‌ن عه‌بدوڵڵا له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "شه‌قام"ی رادیۆی نه‌وا، كه تایبه‌ت بوو به رۆژی جیهانیی قوربانیانی هاتوچۆ، رایگه‌یاند، ئاماره‌كانی روداوه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان دڵخۆشكه‌رنین، ته‌نانه‌ت له جیهانیشدا ئاماره‌كان له به‌رزبونه‌وه‌دان، به‌تایبه‌ت له وڵاتانی دواكه‌وتو و هه‌ژارنشینه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له وڵاتانی پێشكه‌وتوو زیاتره، كه رێژه‌ی 60%ی ئۆتۆمبێله‌كانی جیهان له وڵاتانی پێشكه‌وتودان، به‌ڵام ده‌بنه‌هۆی ته‌نها 20%ی روداوه‌كانی هاتوچۆ.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی هاتوچۆ پێشیوایه "ئه‌گه‌ر باشترین رێگاوبانیشت هه‌بێت، به‌ڵام هۆشیاریی هاتوچۆت نه‌بێت نا‌توانیت ئاماره‌كانی قوربانیانی هاتوچۆ كه‌مبكرێته‌وه، بۆیه پێویسته شانبه‌شانی باشتركردنی رێگاكان، هۆشیاریی تاكیش زیاتر بكرێت".
به‌همه‌ن عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت "گرفتی هه‌رێمی كوردستان و وڵاته دواكه‌وتوه‌كان ئه‌وه‌یه، كه شۆفێر خۆی به حاكمی سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌زانێت و وای داده‌نێت كاتێك سه‌رپێچی ده‌كات، ته‌نها خۆی توشی زیان ده‌بێت، له‌كاتێكدا به‌و شێوه‌یه نییه و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له رووداوه‌كاندا ده‌بنه قوربانی سه‌رنشین و پیاده‌ڕه‌وه‌كانن".
هه‌ر له به‌رنامه‌ی "شه‌قام"ی رادیۆی نه‌وادا، نه‌جات نه‌جم سه‌رۆكی رێكخراوی هێڵی سور گومانی له‌و ئامارانه‌ی قوربانیانی هاتوچۆ هه‌بو، كه له‌لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه و پێیوایه ئاماره‌كان راست نین.
راشیگه‌یاند، كه‌مكردنه‌وه‌ی روداوه‌كانی هاتوچۆ ته‌نها كاری به‌رێوه‌به‌رێتی گشتیی هاتوچۆ و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی شاره‌كان نییه، به‌ڵكو وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و چه‌ندین شوێنی دیكه‌ش ئه‌ركیانه یارمه‌تی هاتوچۆ بده‌ن له‌وباره‌یه‌وه.