هه‌سه‌ده‌: هیچ رێككه‌وتنێكمان نه‌كردووه‌ بۆ راده‌ستكردنی تلته‌مه‌ر به‌ روسیا

17/11/2019

نه‌وا
وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە "رەتیدەكاتەوە هیچ رێككەوتنێكیان كردبێت بۆ رادەستكردنی تەل تەمر بە هێزەكانی سوریا و روسیا.
كینۆ گابرێل وتەبێژی "هەسەدە" لەبارەی دەنگۆی بونی رێككەوتن لەگەڵ روسیا و سوریا رایگەیاند،"هیچ رێككەوتنێك بۆ رادەستكردنی تەل تەمر و رێگەی نێودەوڵەتی ئێم فۆر بە پۆلیسی سەربازیی سوریا و روسیا نییە".
كینۆ گابرێل راشیگەیاند، توركیا و گروپە سوریە هاوپەیمانەكانی پابەندنین بە ئاگربەستەوە و بەردەوامن لە هێرشەكانیان بۆسەر گوندەكانی تەل تەمر.
پێشتر روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، كە هەسەدە و روسیا رێككەوتن لەسەرئەوەی شەڕڤانان لە شارۆچكەی تەل تەمر بچنەدەرەوە و لە بری ئەوان سوپای روسیا و هێزەكانی سەربە حكومەتی دیمەشق جێگیربكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group