نه‌وا
سوپاى پاسدارانى ئێران بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌كاتى كاره ئاژاوه‌گێڕیه‌كانى تاران‌دا 3 ئه‌ندامى هێزه‌كانى به‌سیج سه‌ربه سوپاى پاسداران به‌چه‌كى سپى كوژراون.
سوپاى پاسداران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌كاتى كاره ئاژاوه‌گێڕیه‌كان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان و پاراستنى ئاشتى وڵات، له‌شارى تاران سێ ئه‌ندامى هێزه‌كانى به‌سیج به چه‌كى سپى كوژراون.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ئه‌و كاره وه‌ك كاره تیرۆریستییه‌كانى موجاهیدینى خه‌لق ئه‌نجامدراوه، كه پێشتر له ساڵى هه‌شتاكاندا به‌و شێوه‌یه و به چه‌كى سپى خه‌ڵكیان تیرۆر ده‌كرد.
لاى خۆیشیه‌وه عه‌لى ره‌بیعى وته‌بێژى حكومه‌تى ئێران به ئاژانسه فه‌رمیه‌كانى وڵاته‌كه‌ى وتوه، زانیاریان هه‌یه كه كه‌سانێك چه‌كى سپى به‌كارده‌هێنن و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك ئه‌نجامى هێزه ئه‌منیه‌كان برینداركراون و یه‌كێكى دیكه‌ش كوژراوه.
دواى ئه‌وه‌ى كۆمپانیاى نیشتمانیى ئێران بۆ نه‌وت رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو بڵاویكرده‌وه، كه نرخى به‌نزین له‌وڵاته‌كه‌دا بۆ 3 هێنده به‌رزده‌بێته‌وه، خۆپیشاندان به‌شێوه‌یه‌كى فراوان له‌ناو وڵاته‌كه‌دا سه‌ریهه‌ڵدا و به‌پێی دوایین ئاماریش تائێستا نزیكه‌ی 40 خۆپیشانده‌ر كوژراون، كه زۆربه‌یان كوردن.