نه‌وا-كاروان مه‌حمود
ئه‌ندامێكی سكرتاریه‌تی پارتی چه‌پی دیموكراتی كورد له سوریا ده‌ڵێت: "هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین مافی كورد له‌داهاتووی سوریا گره‌نتی ده‌ستوری هه‌بێت"، راشیگه‌یاند، عه‌قڵیه‌تی رژێمی سوریا هه‌مان عه‌قڵیه‌تی پێشووه‌و ناتوانێت ئه‌و گۆڕانكاییه قبوڵبكات كه له‌ده‌ستوری داهاتووی سوریا هه‌وڵی بۆ ده‌درێت.
شه‌لال گه‌دۆ ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی پارتی چه‌پی دیموكراتی كورد له سوریا به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، وه‌كو ئه‌نه‌كه‌سه ئه‌نداممان هه‌یه له كۆمیته‌ی ده‌ستوری سوریا‌و به‌ڵام ته‌نها كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كراوه‌و ده‌ست به‌نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور نه‌كراوه‌و ئێمه ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین مافی كوردی رۆژئاوای كوردستان له ده‌ستوری نوێی سوریا جێگیر بكه‌ین و مافی كورد به زه‌مانه‌تی ده‌ستوری دیاری بكرێت.
راشیگه‌یاند، له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی رژێمی سوریا له پێش چه‌ند رۆژ وه‌ڵامی خۆمان ئاشكرا كردووه‌و كه رژێمی سوریا غه‌درێكی گه‌وره ده‌كات به‌رانبه‌ر پرسی كورد له سوریا‌و بیری چووه كورد له شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیه‌تی له‌و خاكه‌داو نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مه‌و له رێككه‌وتنی سایكس بیكۆ كراوه‌ته چوار پارچه‌و پارچه‌یه‌كی گرنگ كه‌وتووه‌ته سوریاوه ژماره‌ی كورد 15-20% خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی كه‌ده‌كاته نزیكه‌ی چوار ملیۆن كورد.
وتیشی: "پێویسته له سوریای داهاتوو به‌شداری راسته‌قینه به كورد بكرێت و پێمان وایه و زۆربه‌ی وڵاتانی زلهێزی ناوچه‌كه‌ش هه‌مان ئامانجیان هه‌یه كه سوریای داهاتوو سوریای فیدراڵی ده‌بێت، به‌ڵام رژێمی سوریا هه‌ر هه‌مان رژێمی پێشووه‌و له ئێستادا ناتوانێت باوه‌ڕ به‌و گۆڕانكارییه بكات".