نه‌وا
وه‌زیری پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ینێت، پڕۆسه‌ی خۆڕێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان به‌ئاراسته‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چن و هه‌وڵه‌كانیشیان چڕتر ده‌كه‌نه‌وه له پێناو گه‌یشتن به‌ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كه، كه جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تی پڕۆسه‌ی چاكسازیه له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا.
شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی سێ شه‌ممه له میانی سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ فه‌رمانده‌یی میحوه‌ری مه‌خمور- گوێر راشیگه‌یاند، خواستی هه‌موانه كه هێزێكی نیشتمانیی سه‌ربه‌خۆی یه‌كگرتومان هه‌بێت، له‌ئێستاشدا ئیراده‌یه‌كی سیاسیی به‌هێز هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و خواسته و هه‌موان پشتگیری ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، سیروان بارزانی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی میحوه‌ری مه‌خمور- گوێر، سوپاسی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و وه‌فدی یاوه‌ریكرد، كه له‌نزیكه‌وه سه‌ردانی ئه‌م میحوه‌ره‌یان كردوه و له بارودۆخی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ره‌وشی ناوچه‌كه ده‌كۆڵنه‌وه، هاوكات دوپاتی پاڵپشتی و پابه‌ندی خۆیان بۆ بڕیار و راسپارده‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرده‌وه.