نه‌وا
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی له ناوچه‌كه به گرنگ ده‌زانێت، پرسه‌كانی تیرۆر و ناكۆكیی مه‌زهه‌بی و ململانێی وڵاتانی زلهێز و خراپیی حوكمڕانیش به هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه وه‌سفكرد.
نێچیرڤان بارزانی له دووه‌م رۆژی دیداری (ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) له زانكۆی ئه‌مریكی له دهۆك وتارێكی له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه پێشكه‌شكرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دۆزی كورد كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و چاره‌سه‌ركردنی به‌شێكی گرنگی ئاشتییه له ناوچه‌كه‌دا. وتیشی "كێشه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌ك هه‌ر ئاسایش و په‌یوه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی تووشی قه‌یران كردووه، به‌ڵكو بۆ سه‌ر ئاشتی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی گه‌وره و جیهانیش بووه‌ته هه‌ڕه‌شه. ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت، ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كی كۆن و نه‌خشه‌ی جیۆسیاسی دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانییه كه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی سیاسی له ناوچه‌كه بێ چاره‌سه‌ر هێشته‌وه. له‌وانه‌ش دۆزی كورد".
وتیشی، دوای به‌هاری عه‌ره‌بی و روخانی رژێمی پێشووی عیراق، رۆڵی هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌كه پاشه‌كشه‌ی كرد، بۆیه ده‌وڵه‌تان كه‌وتنه كێبڕكێ و ئه‌مه‌ش بووه هۆی دروستبونی شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت و ململانێی ناوچه‌یی و گه‌رمبونی شه‌ڕه‌كان و كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی میانگیری، چونكه ده‌وڵه‌تان له باتی گێڕانی رۆڵی میانگیری بوونه به‌شێكی شه‌ڕ.
نێچیرڤان بارزانی ناكۆكیی مه‌زهه‌بی و نه‌بونی كلتوری لێبوورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی به هۆكارێكی دیكه‌ی ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه زانی. هه‌روه‌ها تیرۆریشی به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر ئاشتیی و ئاسایش له ناوچه‌كه و له جیهان وه‌سفكرد، كه رێكاری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌كه‌شی كێشه دروست ده‌كات به‌هۆی نه‌بونی ستراتیژێك له‌سه‌ر بنه‌مای چاكسازی ئابوری و سیاسی و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پشت به‌ستن به رێككاری سه‌ربازی.
سه‌رۆكی هه‌رێم لاوازی و شكستی سیاسی و ئابوریی زۆر له سیستمه فه‌رمانڕه‌واكانی ناوچه‌كه‌شی به هۆكارێكی دیكه‌ی ناسه‌قامگیری وه‌سفكرد، وتی، نه‌بوونی سیاسه‌تی گه‌شه‌پێدان و بێدادی كۆمه‌ڵایه‌تی بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی نائومێدی ببێته هه‌ستی به‌ربڵاوی گه‌لانی ناوچه‌كه، ئه‌و هه‌سته ترسناكه بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی ناڕه‌زایی و زه‌مینه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ئاماده بۆ یاخیبوون و راپه‌ڕین، هه‌روه‌ها بۆ سه‌رهه‌ڵدانی بیری توندڕه‌وی، باجی قورسی هه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانه، له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی میله‌ته‌كانیان زۆر گران وه‌ستاوه.
نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاند "وه‌ك هه‌رێمی كوردستان هه‌رچی بكه‌وێته سه‌ر شانمان بۆ ئارامی و سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ر، ئاماده‌ین، هه‌ر لێره‌شه‌وه هه‌ڤاڵانمان و برایانمان له عیراق دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ سه‌قامگیری و ئاشتیی له عیراق، هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه و كێشه‌كانی عیراق به كێشه‌ی خۆی ده‌زانێت، ئاماده‌یه یارمه‌تی بدات بۆ ده‌رچون له‌و ره‌وشه‌ی ئێستا".